سێ هێرشی یەك لەدوای یەك.. حەشدی شەعبی بەتوندی دژی بۆردومانەكان هاتەدەنگ

عیراق

20 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1895 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد، تەنیا ئەمڕۆ سێ هێرشیی یەك لەدوای یەك بۆ سەر دوو بارەگایان هەبوەو دەشلێت، هێرشكردنە سەر بارەگانیان ئیدانە دەكەن و وەڵامی توندیان دەبێت.


دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێگەکانیان لەپارێزگای نەینەوا لەکاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکی فەرمیدا سێ جار هێرشیان کراوەتەسەر.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشی یەکەم بۆ سەر بارەگای لیوای 14ی سەر بەفەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی بوە.

وەک لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، هێرشەکانی دوەم و سێیەمیش کراونەتە سەر بارەگای فەوجی چوارەمی سەر بەهەمان لیوا لەپارێزگاکە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئێستاش دوو کەڵێکی زۆر لەشوێنی تەقینەوەکە بەرزدەبێتەوەو فڕۆکەی جەنگی بەئاسمانی شاری موسڵ دەسوڕێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەدوو ڕۆژی ڕابردودا چەندین هێرش بۆ سەر پێگەو بارەگای حەشدی شەعبی هەبوەو بوەتە هۆی برینداربون و كوژرانی چەند ئەندامێكیان.