لیستی موچەی مانگی سێ رەوانەی بەغدا کرا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 251 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئازار و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی شوبات ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت،" ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە  ( 29 ی ئازاری 2026) لیستی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوەی مانگی شوبات لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بەغداد دەکرێت".

ئەوەشیخستەڕوو، بڕیارە سبەی دوشەممە، لیستی موچە و راپۆرتی تەراوزی پێداچونەوەکە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دەکرێت.