شارپرێس:
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی
هەرێم شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندنگە حکومی و ناحکومییەکانی بڵاوکردەوە و
دەڵێت، تا ئەوکاتەی
بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە، پرۆسەی دەوامکردنی ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن
ئەنجامنادرێت.
وەزارەتی پەروەردە لەڕاگەیەنراوێکدا
ئاماژەی بەوەکرد، پاش ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرۆسەی
خوێندن ، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوام لە دووشەممە ٣٠ ی ٣ ی ٢٠٢٦ وە ، بە شێوەی ئامادەبوون، لە ناو هەموو ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی
ونێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان ، تا ئەوکاتەی بەفەرمی ئاگادار دەکرێنەوە پرۆسەی دەوامکردنی
ناو پۆل لە هەموو ناوەندەکانی خوێندن ئەنجامنادرێت ".
لەبارەی شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی
لە قوتابخانە حکومییەکان، وەزارەتی پەروەردە رونیکردەوە، بەشێوەی خوێندنی
ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵی دەتوانن سود لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی ( ئی-وانە) و پلاتفۆرمی
( قوتابخانەکەم ) وەردەگرن ، یان سود لە گروپە ئەلیکترۆنییەکانی قوتابخانەکان وەردەگرن
بۆ پێدانی ئەرکی ماڵەوە لەلایەن مامۆستایان بەشێوەی ڕۆژانە.
ئەوەشیخستەڕوو، وێڕای پەخشکردنی وانەکانی هەموو قۆناغەکانی
خوێندن لە هەرسێ (تەلەفزیۆنی پەروەردەیی ) هەولێر و سلێمانی و دهۆک کە لەهەموو شارو
شارۆچکەکانی کوردستان پەخشیان هەیە .
لەبارەی قوتابخانە ناحکومیەکان،
باس لەوەکراوە، سیستمی وەزارەتی
پەروەردە و قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتیەکان و بیانییەکان خوێندنی ئۆنلاین بەگوێرەی سیستمی خۆیان بەرکار دەکەن .
لەکۆتاییشدا
دەڵێت،" دڵنیایش دەدەینە ناوەندەکانی خوێندن و قوتابیان، لەکاتی گونجاو هەموارکردنەوە و گۆڕانکاریی لە ساڵنامەی
خوێندن دەکرێت وکاتی تاقیکردنەوەکان دیاری
دەکرێت و مافی قوتابیان پارێزراو دەبێت ".
