شارپرێس:
دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی بۆردومانکردنی زانکۆی ئەمریکی
لەسلێمانی، سەرچاوەیەک لەناو زانکۆکەوە ئەو دەنگۆیەی رەتکردەوە.
سەرچاوەیەک لە زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بە شارپرێسی وت،
تاکو ئەم ساتە هیچ هێرشێک نەکراوەیە سەر زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی و سەرجەم کارمەندانی
زانکۆکە سەلامەتن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە، سوپای پاسداران هەڕەشەی هێرشکردنەسەر سەرجەم زانکۆی ئەمریکی و ئیسرائیلییەکانی ناوچەکەی کرد.