كۆبونەوەی ئەمشەوی چوارچێوەی هەماهەنگی دواخرا.. مالیكی وادەیەكی نوێی دیاریكردوە

عیراق

13/04/2026‌ 285 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی تایبەت بۆ شارپرێسی ڕاگەیاند، کۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بڕیاربوو ئەمشەو کاتژمێر 8 لەماڵی عەمار حەکیم بکرێت دواخراوە".

 
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە، دواخستنەكە، لەسەر داوای نوریمالیکی بوەو بۆ ڕۆژی چوارشەممە دواخراوە.

 

پێشتر، عارف حەمامی پەرلەمانتاری پێشوی عێراق ئاشکرایکرد، هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەچەند کاتژمێری داهاتودا کۆبونەوەیەکی یەکلاکەرەوە ئەنجامدەدەن، ده‌شڵێت، "ئامانجی سەرەکی کۆبونەوەکە تاووتوێکردنی چەند دۆسیەیەکی سیاسییە کە لەپێشەنگیاندا یەکلاکردنەوەی ناسنامەی کاندیدی سەرۆکایەتی حکومەتی نوێیە".