قەیرانێکی گەورەی جیهانی بەڕێوەیە.. هورمز جیهان برسی دەکات

ئابوری

13/04/2026‌ 413 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماڵپەڕێکی جیهانی تایبەت بە بواری دارایی و ئابوری پێشبینی دەکات لەئەگەری روبەڕوبونەوەی سەربازی لەنێوان ئەمریکا و ئێران لە گەروی هورمز ، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بۆ سەروو 150 دۆلار بەرزبکاتەوە.


ماڵپەڕی (بۆلمبێرگ) لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،" دوای جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گەمارۆدانی بەندەرەکانی ئێران، ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئابوری جیهانی چوە ناو تونێلێکی تاریکی ناڕونەوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەم گرژییانە بازاڕی وزەی جیهانی خستوەتە شڵەژانەوەو پێشبینی بەرزبونی نرخی نەوت بۆ ئاستێکی پێوانەیی دەکرێت.

بەڕاپۆرتێکی سایتی بۆڵمبێرگ، ئەگەر روبەڕوبونەوەی سەربازی راستەوخۆ لەگەروی هورمز روبدات، پێشبینی چەند سیناریۆیەکی کارەساتبار دەکرێت، لەوانەش بەرزبونی نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ نزیکەی 150 دۆلار.

ئەم پێشبینییانە لەکاتێكدایە، بەپێی ماڵپەڕی (oil price)ی تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی، لەئێستادا  نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 100 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.