شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئەمنیی سیاسیی ئێرانی زانیاریى نوێى لهبارهى دانوستانهكانى نێوانیان لهگهڵ ئهمریكا ئاشكراكردوهو جهختیكردوهتهوه، "ئاگربەست تەنها وەستاندنێکی کاتییە بۆ کڕینی کات لەلایەن ئەمریکاوە".
ئهو سەرچاوە ئەمنیی سیاسییهى ئێران بۆ کەناڵی مەیادین قسهیكردوهو وتویهتى، "بڕیاری ئاگربەست لەلایەن ئەمریکاوە، نەک بەهۆی هەڵبژاردنی ڕێگەی دیپلۆماسی، بەڵکو بەهۆی کەموکوڕییەکی بنەڕەتییەوە بوە لەبەڕێوەبردنی ململانێکاندا".
بهوتهى ئەو، "بەڵگە مەیدانییەکان دەریدەخەن جیاوازییەکی زۆر لەنێوان ئامانجە ڕاگەیەندراوەکانو توانای جێبەجێکردنی کرداریی لەلایەن واشنتۆنو تەلئەبیبەوە هەیە، ئەمەش بوهتە هۆی بێمتمانەیی لەبڕیاردانی ئۆپەراسیۆنەکاندا".
سەرچاوەكه ئاماژهى بهوهشكردوه، "تاران بەباشی تێدەگات کە ئەم ئاگربەستە تەنها وەستانێکی کاتییە بۆ کڕینی کات، نەک کۆتاییهێنان بەقەیرانەکە، ئەمریکییەکانو ئیسرائیلییەکان ناتوانن لەسەر بەردەوامبونی جەنگ بگەنە کۆدەنگی، بۆیە ئەم قۆناغە وەک هەوڵێک بۆ ڕێکخستنەوەی ئەو سیناریۆیانە دەبینرێت کە توشی کێشەى كردون".
جەختیشیکردوهتەوە، تاران ئەم بابەتە بەجدی وەردەگرێتو خۆی بۆ هەر ئەگەرێکی لەناکاوو "خیانەتکارانە" ئامادە دەکات، وهكو ئهو دهڵێت، "بەوپێیەی لەڕوانگەی ئێرانەوە، ئەم دۆخە تەنها قۆناغێکی کاتییە پێشئەوەی دیسانەوە بگەڕێنەوە بۆ دۆخی جەنگ، بۆیە بەتەواوی ئاگاداری ئەو یارییە تەکنییەین کە واشنتۆن دەیەوێت بیکات".
