جەستە لەکاردا ماندوو نابێت، بەڵکو لەنەبونى چالاکیدا ماندوو دەبێت

هەمەڕەنگ

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 877 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فیۆدۆر ئۆغلوف (1904-2008) لەکتێبی گینسدا وەک بەتەمەنترین پزیشکی نەشتەرگەری لەجیهاندا ناوى هاتووە، لەتەمەنی 98 ساڵیدا چووەتەسەر تەختەى نەشتەرگەری، دەستی نەلەرزیوە. نەخۆشەکەش کارەکەى بەسەرکەوتویی بۆ ئەنجامدراوە، ئەمە حاڵەتێکی ناوازە نییە، بەڵکو ئەنجامی ڕۆتینێکی ڕۆژانەیە.


ناوبراو ڕۆژانە کاتژمێر 7:30 لەخەو هەڵساوەو بەئاوى سارد خۆى شۆردوە، نەک بۆ ناو تۆمارکردن، بەڵکو لەبەرئەوەى پێیوابوو کە خوێنبەرەکان دەبێ کاربکەن نەک خوو بەگەرمییەوە بگرن، بەوتەی خۆی: (جەستە دەبێت لەبەیانییەوە ناچاربکرێت کاربکات، ئەگەرنا لەناوەوە دەست بەسستبوون دەکات”، هەموو بەیانییەک، تەنانەت دوای شەوانی نەشتەرگەری.

ڕۆژانە ڕاهێنانی بەپەنجەکانی دەکرد. نەک تەنها پێش نەشتەرگەری- هەموو ڕۆژێک، وەک مۆسیقاژەنێک کە مەشق بە پەنجەکانى دەکات. دەیوت پزیشکی نەشتەرگەری نابێت توانای وردبینی لەدەستبدات. نە لە 40 ساڵى، نە لە 80و نە لە 100 ساڵیش.

هەرگیز مەی نەخواردووەتەوەو جگەرەى نەکێشاوە.نەک لەبەر باوەڕێکى ئەخلاقی، بەڵکو بەهۆی تێگەیشتنی لە فیزیۆلۆژیا. ئەو یەکێک بوو لە یەکەم پزیشکەکان کە پێی وابوو کحول زیان بە خوێنبەرەکان دەگەیەنێت، تا دوا ڕۆژی ژیانی کاریکردوە.

تەنانەت لەتەمەنى 100یشدا دواى نانی بەیانی چووەتە سەر مێزى کارەکەى. دەینووسی و ڕاوێژکاری دەکرد و دەیخوێندوە. دەیگوت نەبوونى چالاکى خێراتر لە نەخۆشی دەتکوژێت. مێشکێک کە نەجوڵێنرێت دەست دەکات بە پوکانەوە. ئەم قسەیەى پاڵنەر نەبوو؛ لەسەر بنەماى زانستی دەمارەکان بوو.

دەیوت جەستە لە کاردا ماندوو نابێت، بەڵکو لە نەبوونى ناچالاکی و نەبوونی مانادا ماندوو دەبێت.