خاتەمولئەنبیا هەڕەشەیەكی توند لەسوپای ئەمریكا دەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خاتەمولئەنبیا لەبەیاننامەکەیدا ڕایدەگەیەنێت ئەگەر سوپای ئەمریکا بەردەوام بێت لەگەمارۆدان و کردەوەی تێکدەرانەو چەتەگەری دەریایی لەناوچەکەدا، ئەوا ڕوبەڕووی کاردانەوەی توندی هێزەکانی ئێران دەبنەوە.


خاتەمولئەنبیا لەبەیاننامەکەدا ڕایگەیاندوە،"پێویستە ئەمریکا لەوە تێبگات کە هێزەکانی ئێران ئێستا لەهەموو کاتێک زیاتر خاوەن دەسەڵات و ئامادەیین بۆ بەرگریکردن لەسەروەریی خاک و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانیان". 

جەختیش كراوەتەوە، كەسوپای ئەمریکا پێشتر لەجەنگەکاندا بەشێک لەتوانای هێرشبەری و بەرگریی ئێرانی تاقی کردوەتەوەو دەزانێت تواناکانیان لەچ ئاستێکدایە.

لەبەیاننامەكەدا ئەوەش هاتوە، كە ئیرادەی هێزەکانی ئێران بۆ چاودێریکردنی وردی هەموو جوڵەیەکی دوژمنانیان لەناوچەکەدا و بەردەوامبون لەکۆنترۆڵی ستراتیجیی گەروی هورموز ئامادەن,

ئەم هۆشدارییەی خاتمولئەنبیا لەکاتێکدایە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە پاكستان. 

خاتەمولئەنبیا هۆشداری ئەوەشی داوە، لەئەگەری هەر دەستدرێژییەکی نوێ لەلایەن ئەمریکاو ئیسرائیلەوە، ئەوا ئێران ئامادەیە زیانی زۆر قورسترو بێوێنە بە بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە بگەیەنێت. 

بەپەلە