شارپرێس:
سوپای ئیسرائیل هەڵمەتێكی نوێی سەربازیی لەباشوری سوریا دەستپێكردوەو چەندین بازگە لەسەر خاكی ئەو وڵاتە دروست دەكات.
میدیای فەرمی سوریا بڵاویكردەوە، لەدرێژەی پێشێلكارییەكانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر خاكی سوریا، یەكەیەكی سوپای ئەو وڵاتە كە لەچەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی و دەیان سەرباز پێكهاتبون، پێشڕەوییان لەچەند ناوچەیەكی پارێزگای قونەیتەڕە لەباشوری سوریا كردوەو دوای دانانی بازگەی كاتی، هەڵمەتێكی پشكنینیان ئەنجامداوە.
هێزەكەی سوپای ئیسرائیل لەڕێی دانانی چەند بازگەیەكی كاتی، داوای ناسنامەی لەو هاوڵاتییانەی سوریا كردوە كە بەو ناوچەیەدا تێپەڕیون و چەند كەسێكیشی دەستگیركردو دوای لێكۆڵینەوە، ئازادی كردن.
میدیاكە ئاشكراشكیردوە، كە ماوەیەكە هەڵمەتە سەربازییەكانی سوپای ئیسرائیل لەناوچەكانی باشوری سوریا زیادی كردوەو چەند ناوچەیەكی دیكەیان لەو وڵاتە كۆنترۆڵكردوە.
ئەمە جموجۆڵانەی سوپای ئیسرائیل لەكاتێكدایە، تائێستا حكومەتی سوریا هیچ ڕونكردنەوەیەكی لەبارەی ئەو هەڵوێستانەی ئیسرائیل نەبوە.