ئەمریکا ئازادکردنی دوو کەشتی بازرگانی لەهورمز رادەگەیەنێت

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی کەشتییە تێکشکێنەرە موشەک-ئاراستەکراوەکانیان بەگەروی هورمزدا تێپەڕین، دوو کەشتیی بازرگانی کە لەگەروی هورمز گیریانخواردبوو، بە سەلامەتی لە هورمز پەڕیونەتەوە.


فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،" کەشتییە تێکشکێنەرە موشەک-ئاراستەکراوەکانی هێزی دەریایی وڵاتەکەی، دوای تێپەڕبونیان بە تەنگەی هورمزدا ئێستا لەنێو ئاوەکانی کەنداوی عەرەبیدا دەستیان بە ئەرکەکانیان کردوە ".

ئەوەشیخستەڕوو، ئەم جووڵە سەربازییە لە چوارچێوەی (پڕۆژەی ئازادی)ـدایە و ئامانج لێی هاوکاریکردنی ئەو هەوڵانەیە کە بۆ گەڕاندنەوەی هاتوچۆی کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا دەدرێ..

سێنتکۆم باسی لەوەشکرد، وەک هەنگاوی یەکەم، دوو کەشتیی بازرگانی کە ئاڵای ئەمریکایان لەسەر بوە، بە سەرکەوتویی لە گەروی هورمز پەڕیونەتەوە و بە سەلامەتی بەرەو جێگەی مەبەست بەڕێکەوتون.