شارپرێس:
ماڵپەڕێکی هەواڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک لە سیناتۆری کۆمارییەکان کار لەسەر مۆڵەتدان بۆ بەکارهێنانی هێز لە دژی ئێران دەکەن.
ماڵپەڕی سێمافۆر بڵاویکردەوە "تا ئێستا گروپێکی بچووک لە سیناتۆری کۆماری لە پشت پەردەوە کار بۆ دەرکردنی مۆڵەتێک بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی دژ بە ئێران دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە ئەگەری ئەوەی دۆناڵد ترەمپ دەست بە هێرشەکان بکاتەوە".
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆمارییەکان پێشبینی دەکەن ئەگەر شەڕەکان دەستپێبکەنەوە، ئاگادار بکرێنەوە، دوای ئەوەی ترەمپ ڕۆژی هەینی وتی، قۆناغی یەکەمی ململانێکان کۆتایی هاتووە".
دەسەڵاتەکانی جەنگ ڕێگە بە مۆڵەتێکی سەربازی خێرا دەدات ئەگەر لە ماوەی ٣٠ ڕۆژی یەکەمی ماوەی ٦٠ ڕۆژی شەڕدا پێشکەش بکرێت، واتە مۆڵەتەکە بە خێرایی لە ئەنجومەنی پیران دەخرێتە دەنگدانەوە.