شارپرێس:
دوای سەرکەوتنی یانەی ئامەد سپۆر بەسەر یانەی ئیدسپۆر و سەرکەوتنی
یانە کوردییەکە بۆ سوپەرلیگی تورکیا، مبایێ دیاگنێ، هێرشبەرە سەنیگالییەکەی
ئامەدسپۆر بە ئاڵای وڵاتەکەیەوە ئاهەنگی گێڕاو پۆلیس بە ئاڵای پەکەکە تێیگەیشتن و ویستیان
یاریزانەکە دەستگیر بکەن.
سەرهات ئەرەن، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم
پارتی) رایگەیاند،"پاسەوانەکانی بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیدر ئاڵای سەنیگالیان
بینی و وایانزانی ئاڵای پەکەکەیە و ویستیان دیاگنێ دەستگیر بکەن."
ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی
ئەوەشیخستەڕوو،" پۆلیسەکان بە پێداگرییەوە دەیانویست
دەست بەسەر ئاڵاکەی سەنیگالدا بگرن، ئێمە چوینە نێوانیان و هەوڵمان دا دۆخەکە بۆ
بەڕێوەبەری پۆلیس روون بکەینەوە و پێمانوتن کە ئەمە هێمای پەکەکە نییە، بەڵکو
ئاڵای سەنیگالە ".
وتیشی،" دوای گفتوگۆ، دۆخەکە ئارام بوەوەو دواتر، دیاگنێ جارێکی
دیکە ئاڵاکەی بەرز کردەوە و درێژەی بە ئاهەنگی سەرکەوتنی یانەکەی بۆ سوپەرلیگ دا."