شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ هەڕەشەی توند
لە ئێران دەکات و دەڵێت،" ئەگەر لەگەروی هورمز هێرش بکەنە سەر کەشتییەکانمان،
ئێران لەسەر زەوی دەسڕینەوە ".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" ئاماژەی بەوەکردوە،"
ئێستا چەک و جبەخانەی زۆر زیاتر لەپێشترمان هەیە، لەتەواوی جیهان باشترین چەک و
بنکە سەربازیمان هەیە و دەتوانین بەکاریان بهێنین ئەگەر پێویست بکات ".
لەبارەی ئێرانیشەوە
وتی،" ئێران لەسەر زەوی دەسڕینەوە ئەگەر هێرش بکاتەسەر کەشتییەکانمان لە گەروی هورمز ".