شارپرێس:
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى
عێراق، لەمیانی بەشداریکردنی لەکۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئاسایش لەمۆسکۆ، پەیامێکی توندی
ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردو ڕایگەیاند، هێنانەکایەی سەقامگیریی ڕاستەقینە،
لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، گرێدراوی ڕێزگرتنە لەسەروەری خاکو دەوڵەتان.
قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری
ئاسایشی نیشتمانى عێراق لەوتارەکەیدا جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوەو ڕایگەیاند،
بەغدا بەتوندی ڕەتیدەکاتەوە خاکی وڵاتەکەی بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی
ململانێ نێودەوڵەتیو هەرێمییەکان یان هێرشکردنەسەر وڵاتانی دراوسێ.
ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق
لەئێستادا بەچڕیی کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانو هێورکردنەوەی دۆخی ئاڵۆزی
ناوچەکە.
ئهعرهجى داوای لەهێزە
گەورەکانی جیهان کرد، بەبەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
بکەن.
ڕونیشیکردەوە، بەردەوامی
پێشێلکارییەکان دژی سەروەریی دەوڵەتان، تەنها دەبێتە هۆی قوڵکردنەوەی ناسەقامگیرییو
تێکدانی ئەو هەوڵانەی کە بۆ چەسپاندنی ئاشتی لەناوچەکەدا دەدرێن.
ئەم پەیامەی ئەعرەجی لەکاتێکدایە
کە عێراق هاوتەریب لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییە دەرەکییەکانی، لەناوخۆشدا لەڕێگەی حکومەتی
نوێیەوە ستراتیژی کۆنترۆڵکردنی چەکو بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت پەیڕەو دەکات.
