شارپرێس:
بهگوێرهى لێکۆڵینەوەیەکی
نوێی مانگە دەستکردەکان، چین سوپایەکی دەریایی شاراوەی لەژێر ناوی (کەشتیی ڕاوەماسی)
بڵاوکردوەتەوە، کە لەڕێگەی ساختەکردنی تۆمارەکانو دروستکردنی دورگەی دەستکردەوە،
خەریکە بەتەواوی نەخشەی نفوزی سەربازیی لەئاسیادا دەگۆڕێتو هێزە جیهانییەکانی ڕوبەڕوی
تەحەدایەکی بێپێشینە کردوەتەوە.
مانۆڕی سەربازیی بەبەرگی
مەدەنییەوە
ئامێرەکانی چاودێرییو
مانگە دەستکردەکان جوڵەی تەمومژاوییو نائاساییان لەدەریای چینی ڕۆژهەڵاتدا تۆمارکردوە،
هەزاران کەشتی کە ناوی مەدەنییان پێوەیە، بەشێوازێکی ئەندازیاریی یەکجار ڕێکو
هاوشێوەی هێزە سەربازییەکان لەسەر یەک هێڵ دەوەستن؛ ئەمەش ڕەفتارێکە کە بەهیچ شێوەیەک
لەگەڵ ڕاوەماسی ئاساییدا ناگونجێت.
لەکۆتایی دیسەمبەری
2025دا، هێزێکی دەریایی لەمشێوەیە بینرا کە لەههزارو 862 کەشتی پێکهاتبوو، دواتر
لەمانگی مارسدا هێزێکی تر لە841 کەشتیی تۆمارکرا کە هەمان کەشتی پێشوو بون؛ ئەمەش
بونی ژورێکی فەرماندەیی یەکگرتوو دەسەلمێنێت.
کەشتی گەورەی دابینکردنی
سوتەمەنییو پێداویستی (کە کۆدی "Yun"یان هەیە) لەگەڵ ئەم کاروانانەدا دەبینرێن، کە وایان لێدەکات
بۆ ماوەی چەندین هەفتە لەناوەڕاستی دەریادا بمێننەوە؛ ئەمەش ڕێک هاوشێوەی تاکتیکەکانی
جەنگی دەریاییە.
شورای لمینی مەزنو سیخوڕیی
ڕەها
پەکین خەریکە واقیعێکی
نوێ لەدەریای چینی باشوردا دەسەپێنێتو بڕیارەکەی ساڵی 2016ی دادگای نێودەوڵەتی
لاهای پشتگوێدەخات.
سهرچاوهكان باس لهوهدهكهن،
چین ناوچە مەرجانییە مردوەکانی گۆڕیوە بۆ دورگەی دەستکردی گەورە کە فڕینگەی فڕۆکە،
بنکەی ڕادارو بەندەری سەربازیی لەخۆدەگرن، ئهوهش باسدهكهن، ئەم بنکانە بەڕاداری
دورمەوداو سیستەمی پەیوەندیی بەهێز پڕکراونەتەوە، کە وا لەپەکین دەکات چاودێری هەموو
جوڵەیەکی ئاسمانیو دەریایی ناوچەکە بکات.
جەنگی خۆڵەمێشیو ساختەکردنی
بەڵگەکان
ئەم هێزە لەناوچەیەکدا
کاردەکات کە نەجەنگەو نە ئاشتی (ناوچەی خۆڵەمێشی)، چەکدارەکان جلی مەدەنی دەپۆشنو
کەشتی تەختەیی قورس بەکاردەهێنن بۆ لێدانو بێزارکردنی کەشتی وڵاتانی دراوسێ وەک
فلیپینو ڤێتنام.
داتا کێشراوەکان دەریدەخەن
کە زۆربەی ئەم کەشتیانە ساڵانە ملیۆنان دۆلار هاوکارییو سوتەمەنی لەحکومەتی چین وەردەگرن،
لێکۆڵینەوەکە دەریخستوە کە تۆماری جیۆگرافی کەشتییەکان دەستکاریدەکرێن؛ زۆرجار ڕاگەیاندنەکانی
چین خەڵاتی پاڵەوانێتی بەکەشتییەک دەدەن بۆ ڕزگارکردنی مرۆیی لەکاتێکدا مانگە دەستکردەکان
دەریدەخەن کە لەوکاتەدا کەشتییەکە لەبەندەردا وەستاوەو ئامێرەکانی کوژاندوەتەوە.
سیناریۆیەکی ترسناک بۆ
گەمارۆدانی تایوان
بەرپرسانی سەربازیی لەواشنتۆنو
تایوان بەنیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێریی ئەم تاکتیکە دەکەن، گەورەترین ترس ئەوەیە کە
پەکین لەکاتی هێرشدا، دەیان هەزار لەم کەشتییە بچوکانە بنێرێت بۆ گرتنی ڕێگه دەریاییەکانی
دەوروبەری تایوان، بەهۆی ئەوەی ئەم کەشتیانە ناوی "مەدەنی"یان هەیە، هێزە
دەریاییە نێودەوڵەتییەکان ناتوانن بەئاسانی تەقەیان لێبکەن، چونکە ڕوبەڕوی تۆمەتی
هێرشکردنەسەر هاوڵاتیانی بێتاوان دەبنەوە.
