هەواڵگریی تورکیا چەکدارانی سوری ڕەوانەی ئەفریقیا دەکات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 369 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاپۆرتە ناوخۆییەکانی سووریا ئاشکرایان کردووە کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، چەندین دەستە چەکداری سوورییان بەرەو وڵاتی نێجەر و چەند ناوچەیەکی دیکەی کیشوەری ئەفریقا گواستۆتەوە، ئەمەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە ئەنجامدانی ئەرکی سەربازیی و ئەمنیی لە دەرەوەی خاکی سووریا.

 
بەپێی ئەو سەرچاوانە، ئەو چەکدارانە خەڵکی پارێزگاکانی حەلەب، ئیدلب، حەما و گوندەواری دیمەشقن، بەشێوەیەک پێش گواستنەوەیان، لە ناوەندە تایبەتەکاندا خولی چڕی ڕاهێنانی سەربازیی و ئەمنییان پێکراوە.

هەروەک دەڵێن:  پڕۆسەی ڕێکخستن و ناردنیان لەژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فەرماندەکانی پێشووی گرووپی "ئەلحەمزات" بووە کە لە چوارچێوەی پێکهاتە سەربازییە نوێیەکاندا دووبارە ڕێک خراونەتەوە.

هاوکات زانیارییەکان ئاماژە بە بوونی ڕۆڵی هەماهەنگیی دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکیا دەکەن لەم پڕۆسەیەدا، لە کاتێکدا تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی ئەم بابەتەی پشتراست نەکردۆتەوە.