شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران پێویستە ڕازی بێت کە هەرگیز چەکی ئەتۆمی یان بۆمبی ئەتۆمی نابێ و تەنگەی هورمزیش دەبێت دەستبەجێ بەبێ هیچ باجێک بۆ هاتوچۆی کەشتیوانیی بێسنور بەهەردوو ئاراستە بکرێتەوەو دەڵێت، "ئەمانە مەرجی ڕێكەوتنن".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەمارۆی دەریایی سەر ئێران لادەبرێت و بەهاوئاهەنگی لەگەڵ چین و ئاژانسی ئەتۆمی، پاشماوە ئەتۆمییەکانی ناو ئێران دەردەهێنین و لەناویان دەبەین.
ترەمپ ئەوەشی خستوەتەڕوو، "لەژوری کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان کۆدەبمەوە بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر رێککەوتنەکە بدەم."
جەختیشی كردۆتەوە، كەئەوانە مەرجی ئەمریكانبۆ ڕێككەوتن و دەبێت ئێران پێیانەوە پابەند بێت.