عێراق بەرهەمهێنانی نەوت به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌چوار ملیۆن به‌رمیل لەڕۆژێکدا

ئابوری

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1038 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نەسیر عەزیز بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری دەرهێنان ئاشكرایكرد، کار بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەکەن بۆ نزیکەی 4.3 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێکدا.


بریکاری وەزارەتی نەوت ڕایگەیاندوە، وەزارەت پلانی هەیە بۆ نۆژەنکردنەوەو پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانی باشور کە بەهۆی قەیرانەکانەوە بەرهەمهێنانیان کەمیکردبوو، بەئامانجی گەڕانەوەی پلە بەپلە بۆ ئاستی پێش قەیرانەکە کە لەنێوان 4.2 بۆ 4.3 ملیۆن بەرمیل بوو لەڕۆژێکدا.

دەشڵێت، "هەوڵدەدرێت هەناردەی نەوت بەتایبەت لەبەندەرەکانی باشورەوە زیادبکرێت بۆ ئەوەی بگاتەوە ئاستی پێشوی کە نزیکەی 3.5 ملیۆن بەرمیل بوو لەڕۆژێکدا، لەگەڵ دابینکردنی پێداویستیی پاڵاوگە ناوخۆییەکان".

لەبەشێکی دیكه‌ى قسەکانیدا ده‌ڵێت، "وەزارەت پشت بەتوانای نیشتمانیی‌و هاوکاریی کۆمپانیا جیهانییەکان دەبەستێت بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگە تەکنیکی‌و لۆجیستییەکان‌و بەرزکردنەوەی بەرهەمهێنان لەکێڵگەکانی باکورو ناوەڕاست، لەگەڵ بەهێزکردنی گواستنەوەی نەوت لەباشورەوە بۆ پشتگیریکردنی هەناردەکردن لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە بەمەبەستی هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردە".

بەپەلە