شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان له‌زانكۆی سلێمانی له‌سه‌ر كه‌یسی د.عەبدولـلەتیف سه‌له‌فیه‌وه هاته‌ده‌نگ و دەڵێت، دەبێت لایه‌نی كارگێڕی و یاسایی به‌رپرس و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌زوترین كات كاری جددی ده‌ستپێبكه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كانی زانكۆی سلێمانی په‌یامێكی چوار خاڵیی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و تیایدا داواكاره له‌لایه‌نی كارگێڕی و یاسایی به‌رپرس و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه، بەزوترین كات كاری جددی ده‌ستپێبكه‌ن له‌سه‌ر دۆسیه‌كه و هه‌وڵ بده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ئه‌نجامی راست و دروست و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌س و لایه‌نی تاوانبار یان بێ تاوان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خاوه‌ن ماف.
ئه‌نجومه‌نی كۆلێژه‌كه داواشیكردوه، كاربكرێت بۆ پاراستنی شكۆی زانكۆ‌و كۆلێژی زانسته ئیسلامییه‌كان به‌گشتيی و پێگه‌و رێزی مامۆستایان و خوێندكاران به‌تایبه‌تی، ئه‌ویش به‌گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی و دادوه‌ری به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك كه سنور ده‌به‌زێنێت و تۆمه‌تی ناڕه‌وا هه‌ڵده‌به‌ستێت".
ئه‌نجومه‌نی كۆلێژەكە لەپەیامەكەیدا جەختیشدەكاتەوە كە به‌ر له‌وه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێندرێت له‌و دۆسیه‌یه‌و ده‌ست به اری لێكۆڵینه‌وه بكرێت، هه‌ندێك خه‌ڵك نابه‌رپرسانه له‌بری لیژنه‌و دادگا‌و هه‌موو لایه‌نه یاساییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، پێشوه‌خته بڕیاری كۆتاییان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه ده‌ركردوه‌و له‌و رێگه‌یه‌وه مافیان به‌خۆیان داوه دور له‌هه‌موو به‌هاو ئادابێكی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی، بكه‌ونه سوكایه‌تیكردن و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه به‌سه‌ر تێكڕای مامۆستا و خوێندكارانی كۆلێژه‌كه.
لەكۆتایشدا هاتوە، مامۆستایانی زانكۆ به‌گشتی و مامۆستایان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی وانه‌بێژیی كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كانی زانكۆی سلێمانی هۆشیارن و زۆر به‌باشی ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی شه‌رعی و یاسایی و زانستی و په‌روه‌رده‌یی خۆیان ده‌زانن و به‌په‌رۆشی و له‌ڕوانگه‌ی هه‌ستكردنیان به‌و به‌رپرسیارێتییه گه‌وره‌یه‌ی سه‌ر شانیان، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی سۆز‌و عاتیفه‌و هه‌ڵنان و ئاراسته‌كردنی هیچ كه‌س و لایه‌نێك یان په‌یج و ئه‌كاونتێكی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، پێش كاره‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ناكه‌ون و له‌بری لایه‌نه یاساییه به‌رپرس و په‌یوه‌ندیداره‌كان بڕیار ده‌رناكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه و هیچ دۆسیه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی دیكه نه له‌ناو زانكۆ‌و نه له‌ده‌ره‌وه‌ی حه‌ره‌می زانكۆ.
