بەرپرسێکی ئێرانی: تورکیاو پاکستان بۆ کێشانەوەی پارە، هاوپەیمانییان لەگەڵ سعودییە کردوە

جیهان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1253 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەحمەد بەخشایش، ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەڕلەمانی ئێران، ڕایگەیاندووە کە شکستی هیوای سعودیە بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆتە هۆی ئەوەی ڕوو لە دروستکردنی چینێکی ئاسایشی دووەم بکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی. 

 
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی میهر، بەرپرسە ئێرانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە "ڕێککەوتنی مەککە" تەنها ڕێککەوتنێکە لەسەر پەڕەی کاغەز و هیچ هەنگاوێکی کردەیی بەدوای خۆیدا ناهێنێت. 

بەخشایش جەختی لەوە کردۆتەوە کە سعودیە پەنای بۆ ڕێککەوتنێکی بەرگریی لەگەڵ تورکیا و پاکستان بردووە، لە کاتێکدا پاکستان خۆی لەناو چەندین ململانێدایە و تورکیاش لە بارودۆخێکی ئابووری قورسدایە، ئەوەش وا لەو دوو وڵاتە دەکات هەوڵی بەدەستهێنانی پارە لە سعودیە بدەن. 

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە ململانێی نێوان ئەنسارۆڵڵا و سعودیە، لەگەڵ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران و پێگە ئەمریکییەکان لە سعودیە، جگە لە کێشمەکێشی نێوان ئیسرائیل و تورکیا لە سوریا، لە گرنگترین هۆکارەکانی دروستبوونی ئەم ڕێککەوتنەن.