شارپرێس:
کۆمپانیای نوکیا مۆدێلێکی نوێی لەشێوازی مۆبایلە هۆشمەندە کۆنەکان ڕاگەیاندوە بەناوی Nokia Charge 300 کە جیاواز لەقەبارە بچوکەکەی، خاوەنی تایبەتمەندییەکی چاوەڕواننەکراوەو دەکرێت وەک پاوەر بانک بۆ شەحنکردنەوەی ئامێرەکانی دیكه بەکاربهێنرێت.
ئەم ئامێرە لەڕێگەی دەرچەی USB-C بەتوانای 10 وات دەتوانێت ئامێرەکانی وەک هێدفۆن یان تەنانەت مۆبایلی ئایفۆنیش تاڕادەیەکی زۆر شەحن بکاتەوە.
پاترییەکەی بەتوانای 3700 میلی ئهمپێر دیاریکراوە، کە بۆ مۆبایلێکی ئاسایی زۆر گەورەیەو توانای 37 کاتژمێر قسەکردن یان 40 ڕۆژ مانەوەی لەباری ستاند بای هەیە.
جگەلەوەش لایتی LED زۆر بەهێزی لەسەر جێگیرکراوە. تایبەتمەندییەکانی دیكهى زۆر سادەن؛ شاشەیەکی 2.4 ئینچی QVGA، کامێرایەکی نزیک لەسەرەتایی، لەگەڵ ڕامو بیرگەی ناوەکی 4 مێگابایت کە تەنها بۆ پەیوەندییو ڕاگەیەندراوی کورت لەڕێگەی دوگمەکانی T9 گونجاوە.
هەروەها دەرچەی هێدفۆنی 3.5 مللیمهتری هەیە بۆ لێدانی فایلی دەنگی، ئەم مۆبایلە هۆشمەندە بەکێشی 138 گرامو بەڕەنگەکانی ڕەش، سەوزو بێجی بەرهەمهێنراوە.
هەرچەندە کاتی دابەشکردنی لەسەرتاسەری جیهان هێشتا ڕانەگەیەندراوە، بەڵام ئێستا لەفلیپین بەنرخی نزیکەی 32 دۆلار بەردەستە.
