ئامارێكی وردی دەستگیركراوانی دۆسیەی گەندەڵی ئاشكرادەكرێت

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشكرایكرد، لەچوارچێوەی هەڵمەتەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵیدا لەمانگی ئابی ڕابردودا، 78 تۆمەتبارمان دەستگیر کردوەو دەیان ئۆپراسیۆنی جیاوازیشمان لەپارێزگاكان ئەنجامدراون.


دەستەی دەستپاکی عێراق بەگوێرەی ئامارێکی فەرمیی بۆ مانگی ئابی ڕابردوو ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئامارەکە 191 ئۆپراسیۆنیان ئەنجامدراوە، کە تیایاندا لە 39 ئۆپراسیۆندا 78 تۆمەتبار لەسەر کەیسەکانی گەندەڵی دەستگیرکراون و لە 152 ئۆپراسیۆنیشدا دەست بەسەر بەڵگەنامە و پەڕاوە فەرمیەکاند گیراوە.
دەستەی دەستپاکیی عێراق: لە ئەنبار رێگریمان لەبەهەدەردانی 34 ملیار دینار کرد.

هاوکات ڕونیشی کردۆتەوە، لەکاتی ئۆپراسیۆنەکاندا تیمەکانیان توانیویانە دەست بەسەر بەڵگەنامە پەڕاوو بەڵگەنامەی جیاوازدا بگرن کە بۆ ساغکردنەوەی کەیسەکانی گەندەڵی بەکاردەهێنران.