وەزارەتی بازرگانیی: ئاسایشی خۆراکیی عێراقی لەباشترین دۆخیدایە

عیراق

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 208 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مستەفا نزار عانی، وەزیری بازرگانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئاسایشی خۆراکیی لە عێراق لە باشترین ئاستیدایە و ڕێگەی جێگرەوە لەبری گەرووی هورمز بۆ دابینکردنی خۆراک دۆزیوەتەوە.

وەزیری بازرگانیی لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) سەبارەت بە بەشەخۆراکی مانگانە، هاووڵاتییانی دڵنیا کردەوە کە ئاسایشی خۆراک بە هەوڵی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیران لە باشترین دۆخدایە و وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم بە کۆکردنەوەی بە ملیۆنان تۆن سەرکەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە وەزارەت سەرکەوتوو بووە لە ڕووبەڕووبوونەوەی دەرئەنجامەکانی بارودۆخی ناوچەکە و دواکەوتنی بارەکان لە گەرووی هورمزەوە لەڕێگەی دەستەبەرکردنی ڕێگەی جێگرەوە. هەروەها جەختی لەسەر پێبەندیی بە دابەشکردنی بەردەوامی سەبەتەی خۆراک و گەیاندنی بە کەسانی شایستە کردەوە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی