دیموكراتەكان لەئەگەری بردنەوەی هەڵبژاردن ترەمپ كۆتوبەند دەكەن

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 253 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

لە سێی مانگی نۆڤەمبەری داهاتوودا هەڵبژاردنی نیوەیی بۆ كۆنگرێسی ویلایەتە یەكگرتووەكان بەڕێوەدەچێت، لە بەردەوامی جەنگی ئێران و ئۆكرانیا ئەم هەڵبژاردنە لەنێوان دوو سیاسەتی دیموكرات و كۆماریدا وەك هەڵبژاردنێكی گرنگ سەیر دەكرێت.

بەباڵادەستبوونی دیموكراتەكان لەكۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران گۆڕانكاری زۆر لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریكادا ڕوودەدات بەتایبەت پەیوەست بە جەنگی ئێران و ئەمریكا و ئیسرائیل، بەجۆرێك ترەمپ و ئیدارەكەی كۆتوبەند دەكرێن.

جەنگی ئێران
دیموكراتەكان ڕەخنەی زۆریان لە ئیدارەی ترەمپ هەیە كە بەبێ گەڕانەوە بۆ دەسەڵاتەكانی كۆنگرێس جەنگی ئێرانیان دەستپێكردووە و دەسەڵاتەكانی دۆناڵد ترەمپ كۆنگرێسی تێپەڕاندووە، بۆیە چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ باڵادەستبوونی دیموكراتەكان كۆتوبەندی ترەمپ بكەن پەیوەست بە جەنگی ئێران.
ترەمپ بۆ دەستپێكردنی جەنگ لەگەڵ ئێران ڕەزامەندی كۆنگرێسی وەرنەگرتووە، بۆیە بەردەوام داوای ڕاگرتنی جەنگەكە دەكەن.

جەنگی ئۆكرانیا
ترەمپ بەشێوەیەكی فراوان هاوكاری مادی و سەربازی ڕاستەوخۆی بۆ ئۆكرانیا ڕاگرتووە، بەڵام پشتیوانی كۆنگرێسمانەكانی دیموكراتی و كۆماری بەردەوامە.
لەگەڵ باڵادەستبوونی دیموكراتەكان لە كۆنگرێس و ئەنجومەنی پیران جارێكی دیكە دەست بە هاوكارییەكان بۆ ئۆكرانیا دەكەنەوە و ڕێگری لە گەڕاندنەوەی سوتەمەنی ڕوسی بۆ بازاڕەكانی ئەمریكاش دەكەن كە ترەمپ ڕێككەوتنی لەسەر كردووە.

ئیسرائیل
چاوەڕێ دەكرێت دیموكراتەكان هاوكارییە سەربازییەكان بۆ ئیسرائیل ڕابگرن بەهۆی شەڕی غەززە و ڕەوشی كەناری خۆرئاوا.