شارپرێس:
خۆپیشاندان لە فەڕەنسا و ئیتالیا دەستیپێدەكاتەوە و ڕێوشوێنی توند گیرایەبەر.
لە شاری میلانۆی ئیتالیا ڕێوشوێنی توند گیرایەبەر بۆ ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنەوەی خۆپیشاندان و زیاتر لە 500 سەرباز بڵاوەی پێكراوە .
هەروەها هەلیكۆپتەر بە گۆڕەپانی سەرەكی ناوەندی شارەكەدا دەسوڕێنەوە ئەوەش دوای گرژییەكانی هەفتەی ڕابردوو.
هاوكات لەفەڕەنسا خۆپیشاندان دەستیپێكردەوە و پۆلیس 135 كەسی دەستگیركرد و دەستی بەسەر چەك و كەرەستەی مەترسیداردا گرتووە.
لەچەند ناوچەیەكی فەڕەنسا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو، نزیكەی 70 هەزار پۆلیس بڵاوەی پێكراوە.