ئیدارەی دەوڵەت لەسەر بودجە و چەكدانان كۆدەبێتەوە

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 156 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدات بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك پرسی گرنگی سیاسی، ئەمنی و ئابوری كە ڕووبەڕووی وڵات بووەتەوە.

سەرچاوەیەك دەڵێت گرنگترین بابەتەكانی ئەم كۆبوونەوەیە بریتین لە كۆنترۆڵكردنی چەك، بودجە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

پرسی كۆنترۆڵكردنی چەك لە گرنگترین بابەتە ئەمنییەكانە كە لە بەرنامەی كاردایە، بەتایبەتی دوای ئەوەی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان وادەی مانگی حوزەیرانی بۆ تەواوكردنی ئەو ئەركە دیاریكرد.

سەبارەت بە بودجەی گشتی ساڵی 2027، حكومەتی عێراق سەرقاڵی یەكلاییكردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجەیە پێش ئەوەی پێشكەشی پەرلەمانی بكات بۆ پەسەندكردنی. ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئاستەنگەكان، لەوانە كورتهێنانی بودجەی پێشبینیكراو بە نزیكەی ١٠ ترلیۆن دینار و ناكۆكی بەردەوام لەگەڵ هەولێر لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجە هەن .