پوتین تۆمەتباركردنی ڕوسیا بەهاندانی خۆپیشاندانەكانی ئەوروپا ڕەتدەكاتەوە

جیهان

59 خولەک پێش ئێستا‌ 136 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا ڕۆژی یەكشەممە  ئەو تۆمەتانەی ڕەتكردەوە كە گوایە وڵاتەكەی لە پشت هاندانی گرژییەكان و خۆپیشاندانەكانی ئەوروپاوە بێت.

سەرۆكی ڕوسیا جەختی لەوە كردەوە كە ئەم تۆمەتانە ڕەنگدانەوەی لاوازی سیاسەتمەدارانی ئەوروپی و بێتوانایی ئەوان لە بەرپرسیارێتی ڕووداوەكانی ئێستایە.

پوتین وتی، بڵێن ئێمە ناڕەزایەتی جەماوەری لە شارە گەورەكانی ئەوروپا هاندەدەین، ئەمە زیادەڕەوییەكی گەورەیە، شتێك كە بە بڕوای من بۆ هاووڵاتیانی ئاسایی وڵاتانی ئەوروپا ئاشكرایە.

پوتین درێژەی بە قسەكانی دا و وتی: ئەمە لاوازیی بەشێك لە سەركردەكانی وڵاتانی ئەوروپا و بێتوانایی ئەوان لە بەرپرسیارێتی ئەو شتانەی كە ڕوودەدەن نیشان دەدات.


سەرۆكی ڕوسیا ڕونیكردەوە: "هیچ شتێك جێگەی سەرسوڕمان نییە، ئەوان ڕاهاتوون ڕوسیا بە هەموو شتێك تۆمەتبار بكەن"