شارپرێس:
بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
کەناڵی i24NEWS جەختی لەسەر ئامادەییی تەواوی وڵاتەکەی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی
ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران و ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئیسرائیل ئامادەن لە هەر ساتێکدا
ئامانجەکانیان لە ناوخۆی ئێران بپێکن.
نەتانیاهو لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ میدیا ئیسرائیلییەکە هێرشی توندی کردۆتە
سەر تاران و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیسرائیل بڕیاری داوە ڕاستەوخۆ ڕووبەڕووی "سەری
ئەختەبووتی ئێرانی" ببێتەوە، نەک تەنیا بڕینی لق و پۆپەکانی لە ناوچەکەدا.
سەبارەت بە ئەگەری ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی نوێ، ڕایگەیاند: "فڕۆکەوانەکانی
ئیسرائیل دەتوانن لە هەر کاتێکدا لە ئاسمانی ئێران بن."
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەروەک ئاشکرایکرد کە ئامانجی سەرەکیی حکومەتەکەی
ڕووخاندنی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، لەم پێناوەدا ئاماژەی بەوە دا کە تەواوی دەزگا ئەمنی
و هەواڵگرییەکانی وڵاتەکەی، بە سەرۆکایەتیی سەرۆکی موساد، بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی ئەو
کار بۆ گەیشتن بەم ئامانجە و یەکلاکردنەوەی یەکجارەکیی مەلەفی ئێران دەکەن.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئالی