عێراقچی پەیامێك دەداتە ئەمریكا

جیهان

12 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1112 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئیسلامئاباد دەبێتە هۆی ئاساییبونەوەی بارودۆخی ناوچەکە.


عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆشیمیتسو مۆتێگی، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن، ڕایگەیاند، کە چارەسەری ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە ئاسانە، بەمەرجێک واشنتن بگەڕێتەوە بۆ خاڵەکانی ڕێککەوتنی ئیسلامئاباد کە لە 17ـی حوزەیراندا واژۆ کراوە.

عێراقچی باسی لەوە کرد کە لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ عومان سەبارەت بەدیاریکردنی ڕێڕەوێکی کاتیی هاتوچۆ لەگەروی هورمزدا، پێشکەوتنی گەورە بەدەست هاتوە.

هاوكات، وەزیری دەرەوەی ژاپۆن جەختی لەگرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی دیپلۆماسی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی هاتوچۆی کەشتییەکان لەگەروی هورمزدا، هەروەها هەردوو لایەن لەسەر چارەسەرکردنی کێشە دیپلۆماسی و کونسوڵگەرییەکانی نێوانیان هاوڕا بون.