شارپرێس:
جۆزێف عۆن سەرۆک کۆماری لوبنان ئەمڕۆ شەممە چوه شارى نهبتیهى وڵاتهكهى، ئهو شوێنهى ئیسرائیل به1100 تۆن تهقینهوه هێرشیكردهسهرو ڕایگهیاند، "لەئێستادا هیچ جۆرە دانوستانێک لەگەڵ ئیسرائیلدا ناكهین".
عۆن لەسەردانێکی ڕانەگەیەندراودا چوه شاری نەبتیە لەباشوری لوبنان کە لەلایەن فەرماندەی سوپاو سەرکردەی دەزگا ئەمنییەکانەوە یاوەری دەکرا جهختیكردهوه، کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئیسرائیل، گەڕانەوەی دیلو ئاوارەکانو پڕۆسەی بونیادنانەوە، هێڵە سورو نەگۆڕە نیشتمانییەکانی وڵاتنو حکومەت بەڵێنی جێبەجێکردنیان دەدات".
سەرۆکی لوبنان ئامانجی ئەم سەردانە مەیدانییە فەرمییەی ڕونکردەوەو وتی، "هاتنی ئێمە بۆ نەبتیە هاوڕێ لەگەڵ فەرماندەی سوپاو سەرکردە ئەمنییەکان بۆ ئەوەیە پێتان بڵێین ئێمە لەپاڵ ئێوەدا وەستاوینو کار بۆ دابینکردنی سەرجەم خزمەتگوزارییەکان دەکەین".
عۆن لەبەردەم نەخۆشخانەی حکومیی نەبتیەدا سوپاسی خۆڕاگریی ستافی پزیشکیی کردو ڕایگەیاند، وڵات شانازییان پێوە دەکات، چونکە سەرەڕای بارودۆخە سەختو مەترسیدارەکان، ژیانی خۆیان خستوەتە مەترسییەوە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان.
ئەم سەردانو لێدوانە توندانەی سەرۆکی لوبنان لەکاتێکدا دێن کە لوبنانو ئیسرائیل لە 26ی حوزەیرانی ئهمساڵدا، بەچاودێریی ئەمریکا لەواشنتۆن "ڕێککەوتننامەی چوارچێوە"یان بۆ کۆتاییهێنان بەدۆخی شەڕ واژۆکردبوو، سەرەڕای ئەم ڕێککەوتنەش، سوپای ئیسرائیل لەڕۆژانی ڕابردودا هێرشەکانی بۆسەر باشوری لوبنان چڕترکردوەتەوەو ژنان، منداڵان، کارمەندانی هاناگوزارییو ڕۆژنامەنوسانی کردوەتە ئامانج، ئەمەش بەپێشێلکارییەکی ڕونی ڕێککەوتنی "ڕاگرتنی شەڕ" دادەنرێت.
سهرچاوهكانى لوبنان باس لهوهدهكهن، هێزەکانی ئیسرائیل بەردەوامن لەبۆردومانکردنی گوندو شارۆچکەکان لەڕێگەی تۆپخانەو درۆنو فڕۆکە جەنگییەکانەوە، جیالەوەی بەئەنقەست زەوییە کشتوکاڵییەکان دەسوتێننو خانوو و ژێرخانەکان دهتهقێننهوهو ڕوبەری زەوییەکان تێکدەدەن.
