شارپرێس:
کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی بانگەوازی بۆ ڕێکخستنی هەڵمەتێکی عێراقی کردوە بۆ شکاندنی ئەو گەمارۆیەی لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، بەتایبەتی دوای ڕاگرتنی هاتوچۆی فڕۆکەوانیی لەگەڵ ئەو وڵاتە.
کەتائیبی حزبوڵڵا لەبەیاننامەیەکدا گەمارۆکانی ئەمریکای بهبەردەوامبونی مێژویی ئازاری موسڵمانان ناوبردو ڕەخنەی لەو لایەنو کۆمپانیایانە گرت کە بەبۆچونی ئەو، لەبەرامبەر بەرژەوەندییە کەمەکاندا ملکەچی بڕیارەکانی واشنتۆن بون.
کەتائیبی حزبوڵڵا هەروەها داوای لەهاوڵاتییە عێراقییەکان کرد بەهەر شێوەیەکی گونجاو پشتگیریی لەخەڵکی ئێران بکەن، لەوانەش پاڵپشتی بەرهەمە ئێرانییەکان، هاندانی ئاڵوگۆڕی بازرگانییو خۆپاراستن لەهەر چالاکییەک کە بارودۆخی خەڵکی ئێران خراپتر بکات.
لەلایەکی دیكهوه، سزاکانی ئەمریکا بۆ کەرتی گواستنەوەی ئاسمانی مەدەنیی ئێران، لەڕۆژی چوارشەممەوە جێبەجێکراون، واشنتۆن سزای بەسەر 27 کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئێرانی سەپاندوە.
لەهەمانکاتدا، فڕۆکەخانەی بەغدا هەموو گەشتەکانی نێوان عێراقو ئێرانی ڕاگرتوە، هاوكات فڕۆكەخانەی نەجەف-یش تهواوی گهشته ئاسمانییهكانی لهگهڵ ئێران ڕاگرت.