شارپرێس:
ئێد میڵیباند وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەکۆبونەوەیەکدا بەفەرمی بەعەباس عێراقچی هاوتا ئێرانیهكهى ڕاگەیاند، وڵاتەکەی بەچاوپۆشیو بێدەنگییەوە سەیری چاو ترساندن، هەڕەشە، یان هەر جۆرە چالاکییەکی دوژمنکارانە لەناوخاکی بەریتانیادا ناکات کە لەلایەن گروپەکانی سەر بەتارانەوە ئەنجامبدرێن.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى سکای نیوزی بەریتانی لەزاری وەزارەتی دەرەوەی وڵاتهكهوه وهریگرتوهو بڵاویكردوهتهوه، میڵیباندو عێراقچی لەپەراوێزی کۆبونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەنیویۆرک کۆبونهتهوه، لەدیدارەکەدا هەردولا بەچڕیی باسیان لەدۆخی جەنگ لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستو گرنگیی سەرلەنوێ کردنەوەی گەروی ستراتیژیی هورمز کردوە، هاوکات لەگەڵ دوپاتکردنەوەی بڕیاری نەگۆڕی لەندەن بۆ بەرپەرچدانەوەی تەواوی ئەو مەترسییانەی کە گروپە چەکدارەکانی سەر بەئێران لەناوخاکی بەریتانیادا دروستیدەکەن.
ئهوهش هاتوه، ئەم گرژییە دیپلۆماسییە دوای ئەوەدێت کە بەر لەهەفتەیەک، سەنتەری نیشتمانیی ئاسایشی سیبرانی لەبەریتانیا ڕایگەیاندبوو، هاکەرانو لایەنە چالاکەکانی سەر بەئێران، پرۆگرامێکی سیخوڕیی پێشکەوتویان بەناوی (Chosen Break) بەکارهێناوە بۆ دزینی نامەکانی ئیمهیڵ، کورتەنامەی مۆبایلو زانیارییە یەکجار هەستیارەکانی دیكه؛ ئەمەش لەڕێگەی کەمپینەکانی تەڵەی ئەلیکترۆنی لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک واتسئاپو تێلێگرامدا جێبەجێکراوە.
