شارپرێس:
دوای بڵاوبونەوەی فەرمانی دادگای سەربازیی سەبارەت بەههوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لەملیارێکو 400 ملیۆن دینار، لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بەتوندی وەڵامدەداتەوەو پڕۆسەکە بەبوختانو هەڵمەتێکی چەواشەکاریی وەسفدەکاتو لهڕێگهى ئهم ڕونكردنهوهیهشهوه بریکار جهختیكردوهتهوه، "من دهستگیرنهكراوم".
لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزارەتی ناوخۆ ڕونکردنەوەیەکی توندی بۆ ڕای گشتیی بڵاوکردەوەو جەختیکردوەتەوە، "هەڵمەتێکی ناڕەواو ناڕاست لەدژی من بەڕێوەدەچێتو ئەو بوختانانەی باس لەدەستبەسەرکردنم لەشاری سلێمانی دەکەن، سەرلەبەری چەواشەکارییەو هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە".
سەبارەت بەو بەڵگەنامەیەی دادگای سەربازی کە داوای ئامادەبونی دەکات، لیوا چەتۆ ساڵح لەڕونکردنەوەکەیدا نوسیویەتی، "سەبارەت بەو وەرەقەیەی دادگای سەربازیش، دادگای ناوبراو سەر بەوەزارەتی ناوخۆیەو داواکردنی کەسانی پلە باڵا شێوازو ڕێکاری یاساییو ڕەزامەندی مەرجەعی دهوێت نەک لهڕێگهی سۆشیال میدیاو چەواشەکاریهوه".