شارپرێس:
عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد بەڕاسپاردنی (ڕەشاد خەڵەف هاشم) بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیران بەوەکالەت، لەشوێنی ئیحسان عەوادی.
بهگوێرهى نوسراوێکی فەرمی کە لەنوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە دەرچوەو مێژوی 25ی تشرینی یەکەمی 2026ی لەسەرە، ئەم ڕاسپاردنە لەڕێککەوتی دەرچونیەوە جێبەجێدەکرێت.
ڕەشاد خەڵەف پێشتر پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی لەوەزارەتی بازرگانیی عێراق بەڕێوەدەبرد.