شارپرێس:
حوسییەکانی یەمەن ڕایانگەیاند، سێ هێرشی موشەکیی بالیستییان بۆ سەر خاکی سعودیە کردوە، كە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک خالید لەڕیاز، بنکەیەکی ئاسمانی لەخەمیس مشەیت و بنکەیەکی دەریایی لەجازانی باشوری كراوەتە ئامانج.
حوسییەکانی یەمەن لەبەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، دەیان موشەکی بالیستییان لەهێرشەکاندا بەکارهێناوەو ئامانجەکانیان لەهەرسێ پێگەدا پێکاوە.
باسیان لەوەشكردوە، هێرشەکەی سەر بنکەی ئاسمانیی خەمیس مشەیت، گەراجی فڕۆکەکان، کۆگاکانی تەقەمەنی و ناوەندەکانی کۆنترۆڵی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردوەتە ئامانج.
حوسییەکان هێرشەکانیان وەک وەڵامێک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی سعودیە لێکدایەوە، سەنعاو ناوچەکانی دیکەیان کردوەتە ئامانج و بەهۆیانەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژراون و بریندار بون، ژن و منداڵیشیان لەنێودایە.