نەورۆز دوای ڕوداوەکەی فەرماندەیی سکاڵا دەباتە فیفا

وەرزش

16/01/2025‌ 868 جار خوێندراوه‌ته‌وه



هێزێکی ئەمنی لە سلێمانی لەڕۆژی 11 ی ئەم مانگە، رێگری لە بەڕێوەچوونی یارییەکی ژێر 21 ساڵانی خولی عێراقی دەکات.

هێزێکی ئەمنی لە یاریگای فەرماندەیی لە سلێمانی رێگری لە بەڕێوەچوونی یاریی نێوان پێشمەرگەی سلێمانی و نەورۆز لە خولی عێراقی ژێر 21 ساڵان دەکەن، کە وابڕیاربوو کاتژمێر 14:30 لە گەڕی دەیەمی کۆمەڵەی چوارەم بەیەک بگەن.

بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، شاندی یانەی نەورۆز دوای ئەوەی لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە رێگرییان لێکراوە لە یاریگای فەرماندەیی یارییەکە بکەن، یاریگاکەیان بەجێهێشتووە و ئەو یارییە لە خولی عێراقی ژێر 21 ساڵان ناکرێت.

نەورۆز بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی چوارەمی خولی عێراقی ژێر 21 ساڵانی عێراقی گرتووە و پێشمەرگەی سلێمانیش بە 6 خاڵ پلەی شەشەمی گرتووە.

 هێرش کەمال جێگری سەرۆکی یانەکە رایگەیاند لەدوای بەرزکردنەوەی سکاڵای فه‌رمی یانەی وەرزشی نەورۆز بۆ یەکێتی تۆپی پێی عێراق و ئاگادارکردنەوەی خودی عەدنان درجال سەرۆکی ئەو یەکێتییە، بەڵام دوای ئەوەی هیچ رێوشوێنێک بەرامبەر ئەو رووداوە نەگیرایە بەر، ناچار کراین سکڵای خۆمان راستەوخۆ بۆ یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە (FIFA) بەرزبکەینەوە.