شارپرێس:
کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ کۆچبەر بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی هاوشێوەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
لفیلیپۆ ئۆنگارو وتەبێژی ڕێکخراوی UNHCR ڕایگەیاندووە، ٢٠ کۆچبەر بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیان لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی هاوشێوەش تا ئێستا بێسەروشوێنن و نیگەرانییەکی قووڵی دروستکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت ٢٠ تەرم دۆزراوبێتنەوە و ژمارەیەکی هاوشێوەش بێسەروشوێنن.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، بەلەمەکە ٩٧ کەسی هەڵگرتووە کاتێک ژێر ئاوبووە.
ئ.ە