شارپرێس:
نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی نوێ لەگەڵ ئێران واژۆنەکراوە، بەڵکو یاداشتی لێکتێگەیشتنی نوێ واژۆکراون، دهشڵێت:"لێتێگەیشتنهكهش لەگەڵ ئێران، لەسەر پرسی پارتە کوردییەکانە".
نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەیاننامەیەکى بڵاوكردهوهو دهڵێت:"لەسەردانی عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بۆ عێراق، لێکتێگەیشتنی ئەمنی واژۆکراون".
بەیاننامەکە ئاشکرایکردوە، "لێتێگەیشتنەکە لەوێنەی ڕێککەوتنەکەیە کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا پێشتر واژۆکراوە سەبارەت بەپێنج پارتی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، ئەو لێکتێگەیشتنە دەمێکە هەیەو لەئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە دراوە، تەنها واژۆکردنی مابوو".
نوسینگەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئهوهشى باسكردوه، یاداشتی لێکتێگەیشتنەکە بەر لەهێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر ئێران کراوە، بۆیە لەسەردانی لاریجانی واژۆکرا، ئەوەی کراوە، یاداشتی لێکتێگەیشتنە نەوەک ڕێککەوتن".
عەلی لاریجانی ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕۆژی11ی ئابی 2025، بەسەردانێک گەیشتە عێراق، بهگوێرهى میدیاکانی ئێرانیش، سەردانەکەی لاریجانی، لەچوارچێوەی ڕێککەوتنە ئەمنییەکاندا بوە سهبارهت بهئاڵۆزییە ناوچەییو ههرێمیهكان لەگەڵ ئەو خواستەی ئێران هەیەتی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغداو ڕێگریی لەهەڕەشەکانی سەر سنوری نێوان هەردوو وڵات.
لاریجانی بەر لەسەردانەکەی بۆ عێراق، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکانی نێوان عێراقو ئێران لەئاستێکی باڵادایە، نمونەی ئەوەش چلەی ئیمام حوسەینە کە لەلایەن عێراقەوە پێشوازییەکی گەرم لەزیارەتکاران دەکرێتو ئێمە سوپاسگوزارین".
