ئیسرائیل پرۆژەی دەستبەسەرداگرتنی کەناری ڕۆژئاوای ڕاگەیاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 240 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


ئەمڕۆ پێنج شەممە بتسلئیل سموتریچ وەزیری دارایی ئیسرائیل لە کەناری ڕۆژئاوا پرۆژەی نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن جولەکەی کردەوە.
وەزیری دارایی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕونیکردەوە سەدان دۆنم زەوی لە کەناری ڕۆژئاوا ئامادەدەکەن بۆ نیشتەجێکردنی ملیۆنێک جولەکە و پرۆژەکانی نیشەجێبون فراوان دەکەین بەپشتیوانی ناتانیاهۆ.

ڕاشیگەیاند ئێستا کاتی سەپاندنی سەروەری ئیسرائیلە بەسەر کەناری ڕۆژئاواو ئەوێ بەشێکە لەدەوڵەتی ئیسرائیل.

سموتریچ ئاشکرایکرد، بەمنزیکانە هەنگاوێکی مێژوویی دەنێین لەکەناری ڕۆژئاوا بەپشتیوانی ناتانیاهۆ و هەماهەنگی ئەمریکا.
ئ.ه