جەماوەری یانەی نەسر داوای دەرکردنی ڕۆناڵدۆ دەکەن

وەرزش

23/02/2025‌ 1579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

جەماوەرو هاندەرانی یانەی "نەسر"ی سعودیی داوای ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی دەکەن‌و بە"بارگرانیی" لەسەر تیپەکەی هەژماردەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی یانەکە بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بەدوو گۆڵ بەرامبەر بەیانەی "ئیتتیفاق" دۆڕا.


هاندەران ڕەخنەیان لەئاستی ڕۆناڵدۆ گرتوەو ئاماژەیان بەوەکردوە، ڕۆناڵدۆ هەلی بەفیڕۆداوەو کاریگەریی خراپی لەسەر پلانی یارییەکە هەبوە.

لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس، ئەکاونتی فیوچەر کە تایبەتە بەشوێنکەوتنی بەهرەمەندە سعودییەکان، نوسیویەتی:"تا ڕۆناڵدۆ لەتیپەکەدا بێت، نەسر سەرکەوتن بەدەستناهێنێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، پشتبەستن بەڕۆناڵدۆی خۆپەرست کە گرنگی بەژمارە شەخسییەکانی دەدات، دەبێتە هۆی شکست، تیپەکە بەهۆی ئەوەوە یارییەکی کورت ئەنجامدەدات.

لای خۆیەوە ڕۆژنامەنوسی وەرزشی سعودی عەبدولکەریم ئەلزەمێل ڕایگەیاندوە، "ڕۆناڵدۆ چیتر لەیاریزانێک زیاتر نییە کە بۆ یاریی وازهێنان یاریی دەکات، ئەگەر نەسریش بیەوێت ڕکابەریی پاڵەوانێتییەکان بکات، دەبێت بەتیمێکی تەواو یاریی بکات بەبێ ڕوپامایی".

یەکێک لەهاندەران ئاماژەی بەوەکردوە کە "ڕۆناڵدۆ لەدوای هاتنیەوە بەردەوام بوە لەلەدەستدانی پاڵەوانێتییەکان لەنەسر، بەڵام کەس جوڵە ناکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە".

و: ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی