رونکردنەوە لەسەر رۆیشتنی "ڤینیسیۆس جونیۆر" بۆ خولی سعوودیی دەدرێت

وەرزش

20/03/2025‌ 282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


رابیتەی خولی سعوودیی وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە کە باس لە گواستنەوەی ڤینیسیۆس جونیۆر، یەکێک لە ئەستێرە گەورەکانی تۆپی پێ بۆ خولەکە دەکەن، تێیدا دوپاتی کردۆتەوە کە دەستوەردان لە گواستنەوەی یانەکان ناکات، بەڵام پێشوازی لە بەشداریکردنی ئەستێرە نێودەوڵەتییەکانی وەک ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ لە خولی ڕۆشنی سعودی دەکەن.

 ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە زاری محەمەد بەسراوی، بەڕێوەبەری بازاڕکردن و پەیوەندییەکانی خولەکە بڵاویکردووەتەوە، کە ئاماژەی بەوە کردوە، پەرەسەندنی ناوبانگ و جەماوەریی خولی سعودیە لە ئەنجامی هەوڵە ڕێکخراوەکانە.

بەسراوی ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ئۆفەری یەک ملیار یۆرۆ دەکات بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ژمارانە زیادەڕەوییان تێدا کراوە و ئامانج لێی پەرەپێدانی خولەکەیە لە ڕێگەی وەبەرهێنانێکی باشەوە. هەروەها جەختی لەوە کردۆتەوە کە سعودیە ڕێبازێکی ئابووری پێشکەوتووانە پەیڕەو دەکات، نەک تەنها بڕێکی زۆر پارە بۆ گرێبەستەکان خەرج بکات.

سەبارەت بە محەمەد سەڵاح، بەسرەوی ستایشی ئەستێرە میسریەکەی کرد و بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان وەسفی کرد، بەڵام دووپاتی کردەوە کە خولەکە لە هیچ دانوستانێکدا نییە سەبارەت بە گواستنەوەی ناوبراو.