نوێکردنەوەی گرێبەستی "یامال" لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە روبەڕوی ئاستەنگی جیددی بۆتەوە

وەرزش

05/04/2025‌ 267 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس- ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی

یانەی بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی قەیرانێکی جددی بووەتەوە لە هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە لاوەکەی، لامین یامال، بەهۆی پابەندنەبوونی یانەکە بە تەواوی ئەو ڕێسا داراییانەی کە لەلایەن خولی ئیسپانیاوە سەپێنراوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، یانە کەتەلۆنییەکە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا توانیویەتی گرێبەستی یاریزانانی وەک گاڤی، ئاراوخۆ، پێدری و ئینیگۆ مارتینێز نوێ بکاتەوە، ئەمەش بەهۆی بەدەرکردنی کاتییەوە، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە.

بەرشەلۆنە ئامادەکاریی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیال مەدریدی یانە ڕکابەرە کلاسیکییەکەی لە یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا کە ڕۆژی 26ی نیسان لە یاریگای لاکارتوخایە.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات، نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانانی وەک دی یۆنگ و شچسنی و لامین یامال پێویستی بە پابەندبوونە بە یاسای 1:1 کە هاوسەنگی دارایی لە نێوان خەرجییەکان و داهاتەکاندا دەسەپێنێت.

بەهۆی ئەوەی گرێبەستی فرۆشتنی ژوورە ڤی ئای پی 100 ملیۆن یۆرۆیەکە، ڕەنگە یانەکە ناچار بێت یەکێک لە یاریزانەکانی بفرۆشێت بۆ ئەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی یەمال مسۆگەر بکات.