شارپرێس:
کۆبونەوەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق تایبەت بەبڕیاری فەرمانسالاری بۆ خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دواخرا.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى دهست شارپرێس كهوتون، کۆبونەوەکەى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ موچهى موچهخۆرانى ههرێم، دواخراوه بۆ 28ى ئهم مانگه.
ئەمڕۆ دوشەممە دادگای فیدراڵی لەسەر سێ تەوەر دەستی بەکۆبونەوە کرد، کە ئەوانیش کێشەی سەرۆکایەتییەکانی زانکۆو پەیمانگەکانی عێراق، سکاڵای فەرمانبەران لەسەر پرسی ڕاگرتنی موچەو تێکەڵنەکردنی موچە بەکێشە سیاسییەکان.
دوای دەستپێکردنی کۆبونەوەکە، بڕیاربوو لەدوای یەکلاییکردنەوەی کەیسی یەکەم، بڕیاری وەلائی بۆ موچەی موچەخۆرانو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربکرێت، بەڵام دادگا کۆبونەوەکەی بۆ 28ى ئهم مانگه واته بۆ 14 ڕۆژى دیكه دواخست.
بڕیاریشە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە ئەمڕۆ کۆببێتەوە، هاوکات لەکۆبونەوەکەدا بۆچونی خۆیان لەسەر پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بخەنەڕوو.