شارپرێس:
کۆمپانیای Realme دەستیکردووە
بە بانگەشەکردنی مۆبایلە نوێیەکەی بەناوی Realme 15 Pro کە بە یەکێک لە دیارترین مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دادەنرێت لەڕووی
کارایی و وێنەگرتنەوە.
مۆبایلەکە بەوە
جیادەکرێتەوە کە توانایەکی وێنەگرتنی ناوازەی هەیە بەهۆی بوونی دوو کامێرای دواوە
بە ڕوونی (50 + 50 مێگاپێکسڵ) و کامێرای پێشەوەی 50 مێگاپێکسڵ کە توانای وێنەگرتنی
ڤیدیۆی 4K ی هەیە.
مۆبایلەکە بۆدییەکی بەرگەگری لە ئاو و تۆز بەپێی
ستانداردی (IP68/IP69) و بەرگری لە شۆک (MIL-STD-810H) لەگەڵدایە، هەروەک ئەستوورییەکەی لە 7.7 ملم زیاتر نییە.
هەروەک شاشەکەی
لەجۆری OLED ی 6.8 ئینجە و ڕوونییەکەی
(1080 x 2400) پێکسڵە و ڕێژەی نوێبوونەوەی 144 هێرتز و ڕووناکیەکەی دەگاتە 6500 cd/m2. مۆبایلەکە
ئەندرۆید 15 و Realme UI 6.0 بەکاردەهێنێت.
هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی ترە بریتییە لە بوونی
پڕۆسێسەری Snapdragon 7 Gen 4 بە جی پی یوی Adreno 722 و ڕامی 8 یان 12 گێگابایت و بیرگەی 128 یان
256 گێگابایت کاردەکات.
مۆبایلەکە پاترییەکی بەهێزی هەیە کە 7000mAh لەخۆدەگرێت
لەگەڵ پشتگیری شەحنکردنەوەی خێرا بە توانای 80W، لەگەڵ NFC و هەستەوەری پەنجەمۆر و دوو دەرچەی پەیوەندیکردن
و USB Type-C.
ئاکۆ
عەبدوڵڵا ئاڵی
