بەریتانیا کەوتەبەر هێرشی چڕی خاڵخاڵۆکە

هەمەڕەنگ

20/07/2025‌ 1102 جار خوێندراوه‌ته‌وه
no

شارپرێس:
ماوەی چەند ڕۆژێکە لەچەند شوێنێکی بەریتانیا ژمارەی خاڵخاڵۆکە بەشێوەیەکی نائاسایی زیادیکردوە و بەچڕی کەوتونەتە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان، خەڵکی ئەو ناوچانەش لەترسی ئەو خاڵخاڵۆکانە لە پەناگەکان دەمێننەوە.


رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویكردوەتەوە،" بەهۆی هێرشی خاڵخاڵۆكەكان، بەشێكی زۆری چێشتخانە و مۆڵ و شوێنە بازرگانییەكان داخراون و خەڵك ناچار بوونە ماوەیەكی زۆر لە ماڵەوە بمێنێتەوە، لە دوای ساڵی 1976شەوە، ئەمە دوەمجارە هێرشی خاڵخاڵۆكەكان بەمشێوە بەربڵاوە لە بەریتانیا ببینرێت ".

لەبارەی هۆکاری زیادبونی رێژەی خاڵخاڵۆکەکان، ئرەو ڕۆژنامە بەریتانییە دەڵێت،" پسپۆڕانی بواری زیندەوەران جەختیان لەوە كردۆتەوە كە هێرشی لەناكاوی خاڵخاڵۆكەكان بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماوە بوە و جێگەی مەترسی نین و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات ".

 ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێكە پلەكانی گەرما لە بەریتانیا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە، بەشێوەیەك كە رۆژی هەینی رابردوو پلەکانی گەرما لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە گەیشتە 34.7 پلەی سیلیزی.

محەمەد سەردار