Xiaomi مۆبایلە نوێکەی بەتایبەتمەندیی ناوازەوە ڕاگەیاند

هەمەڕەنگ

22/07/2025‌ 1187 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای شاومی مۆبایلە نوێیەکەی خۆی ڕاگەیاند کە پێشبینیدەکرێت بەهۆی تایبەتمەندییەکانی‌و نرخە کێبڕکێکارەکانییەوە، فرۆشێکی نایاب بەدەستبهێنێت.


مۆبایلی Redmi 15C 4G خاوەنی بۆدییەکە بەپێی ستانداردی  IP64 بەرگەی لەئاوو تۆز دەگرێت، قەبارەکەی 173 x 81 x 8.2 ملم و کێشی 205 گم.

شاشەکەی بە قەبارەی 6.9 ئینج IPS LCD بە ڕوونی 7209 x 1604 پێکسڵ و ڕێژەی نوێبوونەوەی 120 هێرتز و چڕی پێکسڵەکەی نزیکەی 260 ppi یە.

مۆبایلەکە بە سیستەمی ئەندرۆیدی 15 لەگەڵ HyperOS 2 کاردەکات، بە پڕۆسێسەری Mediatek Helio G81 Ultra و جی پی یوی Mali-G52 MC2 و ڕامی 4 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128/256 گێگابایت، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی microSDXC فراوانتر بکرێت.

کامێرای سەرەکیی کامێرایەکی 50 مێگاپێکسڵەو هەستەوەری قوڵی‌و هاوێنەی گۆشە فراوانی هەیە، هەروەک کامێرای پێشەوەی کامێرایەکی 13 مێگاپێکسڵە.

هەروەک شاومی مۆبایلەکەی بە دوو شوێنی سیمکارت و دەرچەی USB Type-C 2.0 و سکانەری پەنجەمۆر و وەرگرێکی ڕادیۆی FM و چیپی  NFC تەیار کردووە.

جگە لەوەی پاترییەکەی 6000 میلی ئەمپێرە و بارگاویکەرەوەیەکی خێرا 33 واتی هەیە، و نرخی نزیکەی 130 یۆرۆ دەبێت.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی