ئایا رۆژی لەدایکبوون هیچ پەیوەندییەکی بە کەسایەتیی مرۆڤەوە هەیە؟

هەمەڕەنگ

22/07/2025‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی زانکۆی یۆرک ئاشکرایکردووە، ئەو باوەڕە باوەی کە ڕۆژی لەدایک بوونی مرۆڤ پەیوەستە بە سیفەتە کەسییەکانەوە، وەک ئەوەی گۆرانی بەناوبانگی سەدەی نۆزدەیەم ""Monday's Child بانگەشەی  بۆ دەکات، بێ بنەمایە.

 
توێژینەوەکە داتای زیاتر لە دوو هەزار منداڵی شیکردۆتەوە، لەنێویاندا منداڵانی دوانە، بەدواداچوونی بۆ گەشەکردنیان لە نێوان تەمەنی پێنج بۆ هەژدە ساڵیدا کردووە، لەئەنجامدا هیچ پەیوەندییەکی لە نێوان ڕۆژی لەدایکبوونیان و سیفەتەکانی وەک جوانی، کۆشش و رەفتاری کۆمەڵایەتییدا نەدۆزیەوە.

توێژەران دووپاتیان کردۆتەوە کە ئەو هۆکارە ڕاستەقینانەی کە کاریگەرییان لەسەر کەسایەتیی و گەشەی منداڵ هەیە بریتین لە باری ئابووریی کۆمەڵایەتیی و ڕەگەز و کێشی لەکاتی لەدایکبوون، نەک ڕۆژی لەدایکبوونیان.

سەرەڕای هەندێک کۆتوبەندی پەیوەست بە لێکدانەوەی تێکستی گۆرانییەکە و ڕادەی زانیاریی خێزانەکان لەسەری، توێژینەوەکە یەکێکە لە گشتگیرترین توێژینەوە زانستییەکان بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەم بیروباوەڕە باوانە، ئەمەش پشتڕاستی دەکاتەوە کە ئەوان تەنها ئەفسانەن و هیچ بنەمایەکی زانستییان نییە.

ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی