شارپرێس:
بەشێک لەماڵپەرەکانی پەیوەست بەهەواڵە تەکنەلۆژییەکان، زانیاریان سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی ئەو مۆبایلە بڵاوکردوهتەوە کە ڤیڤۆ بەمزوانە بڵاویدەکاتەوە بۆ ئەوەی ڕکابەری باشترین مۆبایلە ئەندرۆیدەکان بکات.
بهگوێرهى ئەو زانیارییە دزەپێکراوانە، مۆبایلی vivo V60 خاوەنی بۆدییەکی دژە ئاوو تۆزە بهگوێرهى ستانداردەکانی IP68/IP69و شاشەیەکی AMOLED بەقەبارەی 6.67 ئینج، کوالێتیی پیشاندانی (2800/1260) پیکسڵ، ڕوناکی 120 هێرتزو لەگەڵ تەکنەلۆژیای +HDR10 کاردەکات بۆ دابینکردنی پیشاندانێکی نایاب بۆ وێنەو ڤیدیۆکان.
مۆبایلەکە بەسیستەمی "ئەندرۆید-15" کاردەکات کە دەتوانرێت نوێبکرێتەوە، لەگەڵ پڕۆسێسەری Qualcomm SM7750-AB Snapdragon 7 Gen 4و پڕۆسێسەری گرافیکی Adreno 722و ڕامی بەقەبارەی 8/12 گێگابایتو بیرگەی ناوەکیی بەقەبارەی 128/256/512 گێگابایت.
کامێرا سەرەکییەکانی دوو لێنزی هەیە بەڕونی (50+50) مێگاپیکسڵ کە لێنزی ultra-wide و سێنسەرێکی تێدایە بۆ خوێندنەوەی قوڵایی وێنەو کامێرای پێشەوەی بەڕونی 50 مێگاپیکسڵ، هەروەک ڤیدیۆی 4K بەخێرایی 30 فریم لەچرکەیەکدا تۆماردەکات.
هەرچی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی تری مۆبایلەکەیە بریتیە لەبونی دوو دەرچەی سیمو دەرچەیەکی USB Type-C 2.0و چیپێکی NFC، تەکنەلۆژیای ژێر سور (Infrared) بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەدورەوەو سکانەری پەنجەمۆر لەناو شاشەکەداو پاترییەک بەتوانای 6500 میلی ئەمپێر کە لەگەڵ شەحنکەرێکی زۆر خێرا بەتوانی 90.
ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
