شارپرێس:
میدیای نزیک لەپارتی
لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە زانیاری نوێ لەبارەی موچەی مانگی شەشی
موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە ئاشکرادەکات.
میدیای نزیک لەپارتی
لەزاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاماژەری بەوەکردوە،" ئەمڕۆ
یەکشەممە پێش تەواوبونی دەوامی فەرمی وەزارەتی دارایی،
وردبینی لە لیستی موچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و تەرازوی
پێداچوونەوە (میزانیة المراجعة) تەواوبوە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی عێراق هیچ تێبینی و سەرنجێکیان لەسەر
لیستی موچەی مانگی شەش نەبوە ".
ئەمەش لە کاتێکدایە زیاتر لە مانگێکە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان
لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی ڕەوانەی وەزارەتی
دارایی فیدراڵ کردووە.
محەمەد سەردار